یونیسکۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئێن ئارتی رایگەیاند ، گیر و گرفتەکانی بەردەم پەروەردە تا دێت زیاتر دەبێت و رێژەی خوێندەواری بەرزبووەتەوە بۆ ٪ ٨٧ لە جیهاندا، خێرایی گەشەسەندنیش سستی بەخۆیەوە بینیوە.
ڕێکخراوی یونسکۆ لە لێدوانێکی تایبەت بە ئێن ئارتی رایگەیاند؛ نەبوونی کتێب و مامۆستای مەشق پێکراوو نەگونجاوی زمانی فێرکردن لە سەرانسەری جیهاندا بووەتە هۆکاری کێشە لە کەرتی پەروەردە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هۆکارە دەرەکییەکانی وەک هەژاریی، جەنگ و ململانێ، گۆڕانی کەشوهەوا، برسێتی، کارەساتی
سروشتی، کاریگەری نەرێنی لەسەر دەستگەیشتنی منداڵان بە قوتابخانەکان هەیە، وتیشی ئەگەر
وڵاتێک پابەند بێت بە مافە پەروەردەییەکان، ئەوا حکومەت دەبێت لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی
مافەکانی مرۆڤدا ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و بەرپرسیارە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی
پەروەردە.
ئەوەشی خستەڕوو،
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی چاودێریکردنی پەروەردەی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ڕێژەی خوێندەواری
لە جیهاندا لە تەمەنی (١٥ بۆ ٦٤) ساڵان زیاترە لە ٪٨٧ ، ئەمەش بەو مانایە دێت کە لە هەر ١٠ کەسێکی پێگەیشتوو
یەکێکیان شارەزایی بنەڕەتی خوێندنەوەیان نییە.
یونسکۆ بۆ
داهاتووی پەروەردە پێشنیاری گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێی کرد بۆ سەرلەنوێ
پەیڕەوکردنی داد پەروەرییە پەروەردەییەکان و دەڵێت گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ دەبێت
لەسەر بنچینەی مافەکانی مرۆڤ و هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە.