وەزیری بەرگری فەڕەنسا باسی لەوەکرد؛ چالاکییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئەفریقای ناوەڕاست دەستپێدەکاتەوە.
دوای ئەوەی سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی فەرەنسا لە ئەفریقای ناوەڕاست بەهۆی کودەتا سەربازییەکانی نەیجەر و گابۆن راگیرابوون، رۆژی دووشەممە، سێباستیان لوکۆرنۆ وەزیری بەرگری فەرەنسا دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی رایگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا
ناتوانێت بارودۆخی نەیجەر هاوسەنگ بکات
چونکە سەرۆکێک کە بەشێوەیەکی یاسایی هەڵبژێردرا بوو، لەلایەن سەربازانی ئەو وڵاتەوە
لە کار لابرا.
دەشڵێت، "ئەوەی لە
گابۆن دەکرێت بێ رێزییە بەرامبەر هەڵبژاردنەکان ."
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان مەشق
و راهێنان بە سەربازەکانیان دەکەن و هەمیشە لەگەڵ سوپای گابۆن بوون و چالاکییەکانیان
وردە وردە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە
٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بکودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە
ئەنجامدا و لە کۆشکەکەی خۆیدا دەستبەسەریان کرد و هاوکات نزیکی دوو مانگ دوای ئەوە
ئەفسەرانی باڵای سوپای گابۆن کودەتایەکی سەربازییان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکەدا ئەنجامدا.