AM:11:27:11/09/2023
4692 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ ڕایدەگەیێنێت پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول بگاتە سەروو ١٠٥ ملیۆن بەرمیل بەم پێیەش چاوەروان دەکرێت ئەم مانگە عێراق بە بەهای زیاتر لە ٩ ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت.
کۆمپانیای سۆمۆ لە خشتەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەسرە گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکداو نرخی هەربەرمیلێکیش بە ٨٩ دۆلار و٢٠ سەنت فرۆشراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول
بگاتە ١٠٥ ملیۆن و ١١١ هەزار بەرمیل لە ئەگەری ئەوەی هەمان بڕی سەرچاوەکە بۆ ماوەی
مانگەکە بمێنێتەوە، بەم پێیەش چاوەروان دەکرێت ئەم مانگە عێراق بەبەهای زیاتر لە ٩
ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت.