سەردێڕ:

روسیا ڤیزەی چەند وڵاتێک هەڵدەگرێت

AM:10:18:11/09/2023

5272 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گەشەپێدانی ئابوری روسیا ڕایگەیاند:پێشنیارمان کردوە ڤیزەی گەشتیاری بۆ ولاتانی کوەیت وسوڵتان نشینی عوممان وبەحرەین و سعودییە و مالیزیا لاببرێت هاوکات باسی لەوەشکرد دەتوانرێت ژمارەی گەشتیاران زیاد بکرێت.


ماکسیم ڕیچیتنیکۆف وەزیری گەشەپێدانی ئابوری روسیا لەکۆنگرەی لوتکەی خۆرهەڵات بۆ ئابوری ڕایگەیاند، پێشنیارمان کردوە ڤیزە بۆ ئەو وڵاتانەی کەکاریان لەگەڵ دەکەین لە خۆرهاڵاتی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئاسیا هەڵبگیرێت لەوانە وڵاتانی کوەیت وسوڵتان نشینی عوممان وبەحرەین و سعودییە و مالیزیا.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر روسیا ئەوەی ڕاگەیاندبوو لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و چین ئامادەن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان گروپی گەشتیاری بە بێ ڤیزە گەشت بۆئەو وڵاتە بکەن.

وابڕیاریشە لەساڵی داهاتوەوە هەمان شێواز لەنێوان هندستان و روسیاشدا پەیڕەو بکرێت.













گەلەری