سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:08:27:11/09/2023

2372 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی رابردوو ١٢ سەنت دابەزیوە.


رۆژی دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٧ دۆلار ٧ سەنتە و بەراورد بە رۆژی یەکشەممە نرخەکەی ٤٤ سەنت دابەزیوە.

لەم هەفتەیەدا،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش بەرزترین ئاستی ١٢ مانگی رابردووی بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە بڕیاریدا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە و ئەلکساندەر نۆفاک جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیاش رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەوەنەوە.

پێشتریش رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوەکە رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی ٢٠٢٤













گەلەری