سەردێڕ:

عێراق گەورەترین کڕیاری غازی ئێرانە

PM:03:20:10/09/2023

2332 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق لە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پێویستە ئاستێک بۆ هاوردەکردنی غازی ساڵانە دابنرێت کەبەهاکەی زیاتر لە ٦ملیار دۆلارە ، دەشڵێت لەبری ئەوە هەوڵی راکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان بدەین بۆ وەبەرهێنانی غاز .


رۆژی یەکشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بوەستن لە هاوردەکردنی غاز کە خەرجییەکی زۆر داخاتە سەر وڵاتەکەمان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە عێراق بە بڕی زیاتر لە ٦ ملیار دۆلارە خەرجی کرینی غازی هەیە، دەشڵێت عێڕاق بە گەورەترین کڕیاری غازی ئێرانەو پێویستە بۆ لەمەودوا لە بەرهەمهێنانی غازداپشت بەخۆمان ببەستین.

هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو، عێراق پێویستە هەنگاو بنێت بۆ بانگێشتکردنی کۆمپانیا بیانیەکان بۆ وەبەرهێنان و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز ئەوەش بەپشت بەستن بە یاسایی وەبەرهێنانی عێراق.

لە ئێستادا عێراق بەرهەمهێنانی غازی زیاتر کردووەو لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵذا ٥٦٨٤ تۆن غازی بەرهەمهێناوەو خاوەنی ١٣٢ ترلیۆن مەتر سێجایەو لەو بڕەش ٧٠٠ ملیار پێ سێجای سوتاوە .













گەلەری