PM:01:58:10/09/2023
8112 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئار تی راگەیاند، رێککەوتنەکان لەنێوان هەرێم و بەغداد بەردەوامدەبن بۆ سەرلەنوێ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام ئەگەر تورکیا رازی نەبێت ئەوە ناتوانرێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئارتی راگەیاند، لە رێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێم بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوامن، ئەوەشی نەشاردەوە کەهەرێم نەوتێکی کەمی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردوە کە بە ٥٠ هەزار بەرمیل دەخەمڵێنرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد،
هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پەیوەستە بەسەرلەنوێ ڕێگەپێدانەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت
لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، وتیشی لەئێستادا ناتوانین نەوتی هەرێم هەناردەی بەندەری
جەیهان بکەین گەر تورکیا مۆڵەتی ئەوەمان پێ نەدات.
دوای جێبەجێکردنی
بڕیارەکەی دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا راگیرا و
بڕیارە لە دوای رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر تەواوی پرسەکان هەناردەی نەوتی
هەرێم دەستپێبکاتەوە.
گۆران عەبدوڵا، بەغدا