PM:01:29:10/09/2023
1160 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستانی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆیی ئاگرکەوتنەوەیەک لە سنوری ناحیەیی گەرمک لە قەزای پێنجوێن ٧٠ دۆنم پوش پاوان سوتاوە ، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
رۆژی یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە گوندی بەلەکاوی لە سنوری ناحیەی گەرمك ئاگرێك کەوتەوەو بووە هۆی سوتانی نزیکەی ٧٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پاش ئەوەی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە دواجار توانیان بە
هاوکاری خەڵکی سنورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
تائێستا هۆکاری
ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە