سەردێڕ:

هندستان: هەڕەشەکردن بە چەکی ئەتۆم قبوڵنەکراوە

PM:07:56:09/09/2023

3932 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات هەناردەی دانەوێڵە و خۆراک لە روسیا و ئۆکرانیاوە دەستپێبکاتەوە و هەڕەشەکردن بە چەکی ئەتۆمی قبوڵنەکراوە.


نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان رایگەیاند، سەرکردەکانی کۆمەڵەی جی ٢٠ گەیشتوونەتە کۆدەنگی لەسەر ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ئەو کۆمەڵەکە دەبنەوە و دانوستانکاران سەرکەوتووبوون لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە قوڵەکانی پەیوەست بە جەنگی ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوامان لە هەموو دەوڵەتانی جی ٢٠ کردووە بە جۆرێک مامەڵە بکەن کە لەگەڵ ئامانج و بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان رێکبکەوێت، هاوکات داوا لە ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکەن دەستبەجێ گواستنەوەی دانەوێڵە و خۆراک لە هەردوو وڵاتەوە دەست پێبکاتەوە .

وتیشی، "بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی یان هەڕەشەی ئەتۆمی بە هەموو شێوەیەک قبوڵنەکراوە."

ئەمەش لە کاتێکیە، ئەمڕۆ یەکەمین لوتکەی کۆمەڵەی وڵاتانی جی ٢٠ بەرێوەچوو و بە فەرمی یەکێتی ئەفریقا بووە ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەکە و بڕیارە بۆ سبەینێش بەردەوام بێت.













گەلەری