سەردێڕ:

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزیوە

PM:07:35:09/09/2023

2108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بەڕێژەی ٥٠٪ بەراورد بە هەفتەی پێشووتر دابەزیوە و لە هەفتەی رابردوو تەنها ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.


رۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی وزەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا تێکڕای هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتووەتە ٥.٨٢ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەروارد بە هەفتەی پێشوتر ١٧٨ هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ١٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا لەکاتێکدا هەفتەی پێشووتر ٢٣٢ هەزار بەرمیل بووە.

باس لەوەشکراوە، زۆربەی نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە کەنەداوە بەڕێژەی زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل بووە و لەدوای ئەو مەکسیک و سعودییە و کۆڵۆمبیا بووە.













گەلەری