سەردێڕ:

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەندەنوسیا دەهەژێنێت

PM:07:11:09/09/2023

5832 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٥.٩ پلەی رێختەر نیمچە دورگەیەکی رۆژهەڵاتی ئەندەنوسیای هەژاند.


رۆژی شەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بلاویکردەوە؛ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلەی رێختەر نیمچە دورگەی میناهاسا لە ناوجەی سولاوێسی رۆژهەڵاتی ئەندەنوسیای هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەوی ڕوویداوە و تاوەکو ئیستا هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانی گیانی و ماددیەوە نیە.

ئەوەشی خستەڕوو، نیمچە دورگەی میناهاسا یەکیک لە گڕکانە چالاکەکانی ئەندەنوسیا لە خۆدەگرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی رێختەر لە مەغریب روویدا و لە یەکەم کاتژمێری دوای بومەلەرزەکەدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.













گەلەری