سەردێڕ:

ژمارەی گیان لەدەستدان لە بومەلەرزەکەی مەغریب هەزار کەسی تێپەڕاند

PM:05:59:09/09/2023

3612 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتووەتە هەزار و ٣٧ کەس و هەزار و ٢٠٤ کەسی دیکەش بریندارن.


پێشتریش رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی مەغریب زیان بەر ٣٠٠ هەزار کەس کەوتووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی رێختەر لە بەغریب روویدا و لە یەکەم کاتژمێری دوای بومەلەرزەکەدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند، بومەلەرزەکەی مەغریب لە قوڵایی ١٨.٥ کیلۆمەتر بووە و ئەوەش بەهێزترین بومەلەرزەیە کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا لە ناوچەکە روویداوە.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکە شارەکانی حەوز و مەراکش و رزازات و ئەزیلال و شیشاوە و تارودانتی گرتووەتەوە.













گەلەری