سەردێڕ:

بانکی ناوەندی؛ خستنەبازاڕی دۆلار نزیکەی ١٠٪ زیادیکردووە

PM:03:26:09/09/2023

3744 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا رێژەی فرۆشی دۆلار گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و بەراورد بە هەفتەی پێشوتر نزیکەی ١٠٪ زیادیکردووە.


رۆژی شەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بڕی ٦٥٤ ملیۆن و ٨٨ هەزار و ٥٧٦ دۆلاری فرۆشتووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوتر ١٠٪ زیادیکردووە کە بڕەکەی ١٩٧ملیۆن و ٢٦٣ هەزار و ٣٦ دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزترین فرۆشی دۆلار لە رۆژی سێشەممەی رابردوودا بەبڕی زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلار بووە و کەمترین فرۆشی دۆلاریش لە رۆژی دوو شەممەدا بەبڕی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلار بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، فرۆشی حەواڵەی دەرەکی زیاتر لە ٥٥٤ ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە فرۆشی کاش کە زیاتر لە ٩٩ ملیۆن دۆلار بووە ٨٢٪ زیادیکردووە.













گەلەری