AM:11:02:09/09/2023
5992 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دوای ١٨ کاتژمێر لە خنکانی تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لەنزیک گوندی مەنداوە لە ئاوی زێی گەورە لە کاتی رزگارکردنی منداڵەکەی خنکا دۆزراوەتەوە.
ئەو هاوڵاتییە لەگەڵ منداڵەکەی بە مەبەستی گەشت و سەیران چونەتە نزیک ئاوی زێی گەورە و منداڵەکەی لە ئاوی زێی گەورەدا بووە و لە ناکاو ئاو بردویەتی و ئەو هاوڵاتییەش بۆ رزگارکردنی بە دوایدا چووەتە ئاوەکەوە.
لەلایەن
خەڵکی دەوروبەرەوە منداڵی ئەو هاوڵاتییە رزگارکراوە بەڵام خۆی لە ئاوی زێی گەورەدا
خنکاوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەو هاوڵاتییە ناوی نامیق جەبارە و تەمەنی ٣٥ ساڵانە و لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشت چوونەتە ئەو ناوچەیە.