دەسەڵاتدارانی بەڕازیل رایانگەیاند، بە هۆی زریان و لافاوەوە لە ویلایەتی ڕیۆگراند 39 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و حەوت هاوڵاتی دیکەش بێسەروشوێنن.
رۆژی هەینی دەسەڵاتدارانی بەرازیل لە میدیاکانی ئەو وڵاتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، بارانێکی بەهێز بووەتە هۆی درووستبوونی لافاو لە ویلایەتی ریۆگراند و بەو هۆیەشەوە باری نائاسایی لە ویلایەتەکە راگەیاندراوە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەو بۆنانەیان هەڵوەشاندوەتەوە کە بۆ یادی سەربەخۆی
بەرازیل بڕیار بوو ئەنجامبدرێت .
باسیان لەوەش کردوە، زریان و لافاو ٨٠ ناوچەی ویلایەتەکەی گرتووەتەوە و
نزیکەی سێ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
هاوکات لە لە تورکیا و بولگاریا و یۆنان لە رۆژی دووشەممەوە بارانبارینێکی
بەهێز دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە لافاو دروستبووە و بەو هۆیەشەوە، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە
و چەندین کەسیش بێسەروشوێنن.