سەردێڕ:

ناتۆ: روسیا ناتوانێت رێگری لەبەئەندامبوونی ئۆکرانیا بکات

PM:03:52:07/09/2023

2688 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند: روسیا ناتوانێت رێگری لە ئەندام بوونی ئۆکرانیا بکات لە ناتۆو ئۆکرانیا لە داهاتودا ئەوناوچانە بەدەست دەهێنێتەوە کە لەئەنجامی جەنگەکەی لەگەڵ روسیا لەدەستیداوە.


رۆژی پێنجشەممە، یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، روسیا ناتوانێت رێگری لە ئەندام بونی ئۆکرانیا بکات لە ناتۆ وداواکاری روسیایان بۆ فراوان نەکردنی رێکخراوەکە رەتکردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی ئۆکرانیا لە داهاتوودا ئەو ناوچانە بەدەست دەهێننەوە کە وڵاتەکەیان لە جەنگی روسیادا لەدەستیداوە.

باسی لەوەشکرد، ناتۆ هێزەکانی لە سەنگەرەکانی رۆژهەڵات لە ئەوروپا بەهێزتر دەکەن و بەرگری لە خاکی وڵاتەکانی ئەندام لە ناتۆ دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە روسیا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی ئۆکرانیا داوایکردووە ببێت بە ئەندام لە ناتۆ جەنگیان دژی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە و تا داواکارییەکەش نەکشێننەوە جەنگەکە کۆتایی پێناهێنن.













گەلەری