هاوڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵات بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە مرۆڤ کە هەزاران کۆچبەری بە شێوەیەکی نایاسایی بە کەناڵی ئینگلیزیدا گواستووەتەوە، لە بەلجیکا دادگایی دەکرێت.
رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، هاوڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵات بە تۆمەتی هاوکاریکردنی باندێکی قاچاخچیکردن بە مرۆڤ و گواستنەوەی هەزاران کۆچبەری نایاسایی، لە بەلجیکا دادگایی دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو
کەسە رێبەری پرۆسەی گواستنەوەی کۆچبەرانی لەڕێگەی دابینکردنی بەلەم کردووە و کۆچبەرەکانی
بۆ کەنارەکانی فەرەنسا گواستووەتەوە.
رەحیمپور لە مانگی ئایاری
ساڵی رابردوودا لەلایەن پۆلیسی دەزگای نیشتمانی تاوانی بەریتانیاوە دەستگیرکرا و لە
کاتی دەستگیرکردنی، دەست بەسەر ١٣٥ بەلەم و پێداویستی کۆچبەران و بڕێکی زۆری پارەدا
گیرا و لەگەڵ ئەویشدا ٤٠ کەسی دیکە دەستگیر کران.
بەپێی بەدواداچوونەکان، رەحیمپور
تەمەنی ٣٠ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتووەتە بەریتانیا و لەوێ داواکاری مافی پەنابەرێتی
پێشکەش کردووە.