سەردێڕ:

ئەردۆغان: سیاسەتێکی توندی نەختینەیی بۆ نزمکردنەوەی هەڵئاوسان دەگرینە بەر

PM:05:19:06/09/2023

2612 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پێویستیان بە سیاسەتێکی نەختینەیی توند دەبێت تا لە رێگەیەوە رێژەی هەڵئاوسان نزمبکەنەوە. دوای ئەم وتانەش بەهای لیرە بە رێژەی ٠.١٪ بەرزبووەوە.


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سیاسەتێکی دراوی توندمان پێویستە بۆ خاوکردنەوەی هەڵئاوسان. ئەمەش گۆڕانکارییەکی روونە لە هەڵوێستی ئابوری سەرۆکایەتی تورکیا.

دەشڵێت، "بە پاڵپشتیکردن و توندکردنەوەی نەختینەیی رێژەی هەڵئاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەکەینەوە."

دوای ئەم وتانەی ئەردۆغان بەهای لیرە بە رێژەی ٠.١٪ بەرزبوەوە و لە ئێستادا هەر دۆلارێک بەرامبەر ٢٦.٧٨ لیرەیە، بەڵام هێشتا دراوی تورکی رێژەی ٣٠٪ی بەهاکەی لەدەستداوە لەمساڵەدا.

پێشتریش سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە تورکیا بەهێزتر و هێمنتر و گەشەسەندوتر بکەن و لە رێگەی پلانی یەکەمی ئابوریی تایبەت بە خۆیان و بە بەکارهێنانی پڕۆگرامێکی مەودا مامناوەند ئەو ئامانجانە بەدی دەهێنن.













گەلەری