سەردێڕ:

بەهۆی لافاو زریانەوە لە یۆنان و بولگاریا وتورکیا چەندان کەس گیان لەدەست دەدەن

PM:03:41:06/09/2023

2876 جار خوێندراوەتەوە

بارانبارینی بەخوڕ و لافاو وڵاتانی یۆنان و تورکیا و بولگاریای گرتەوە و بەهۆیەوە چەندان کەس گیانیان لەدەستدا و زیانی زۆریش بە دەیان دامەزراوە و ڕێگاوبان کەوتوە.


رۆژی سێشەممە، دامەزراوەی ئاگر کوژێنەوەی نیشتیمانی یۆنان رایگەیاند؛ لە نزیک شاری ڤۆلۆس بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە لە ئەنجامی لافاو و زریان کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێن بون.
دەسەڵاتداران لە چەند ناوچەیەکی یۆنان لەڕێگەی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن هاوڵاتیانیان ئاگادار کردەوە جموجۆڵەکانیان لە دەرەوەی ماڵەکانیان سنووردار بکەن.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی بولگاریا رایگەیاند، دوای ئەوەی زریان و لافاو لە کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکەی لە دەریای ڕەش دروستبووە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بێسەروشوێنن و لافاوەکەش زیانێکی زۆری بە ڕێگاوبان و پردەکان گەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: بە هۆی بارانبارینی بەخووڕ و دروستبوونی لافاو، دوو کەس کە یەکێکیان بیانییە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و ٥٦٠ ماڵیش لە سەرتاسەری ئەستەنبوڵ زیانیان بەرکەوتووە.













گەلەری