PM:05:27:05/09/2023
2612 جار خوێندراوەتەوە
باڵوێزی چین لە نەیجەر رایگەیاند: وڵاتەکەی پلانی هەیە رۆڵی نێوەندگیری لە قەیرانی سیاسیی نەیجەردا بگێڕێت و دۆخەکە بەرەو ئارامی ببات.
رۆژی سێشەممە، جیانگ فێنگ باڵویزی چین لە نیامی پایتەختی نەیجەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا لەگەڵ میدیای فەرمی نەیجەر ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ عەلی محەمەد ئەمین زەین سەرۆک وەزیرانی نەیجەر حکومەتی چین بریاریدا رۆڵی نێوەندگیری ببینێت لە چارەسەرکرنی ئەو قەیرانانەی بە هۆی کودەتای سەربازییەوە لە نەیجەر دروستبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، چین هاوبەشێکی گەورەی
ئابووریی نەیجەرە، بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا چونکە هەردوو وڵات کار لەسەر
دروستکردنی بۆرییەکی نەوت دەکەن کە دوو هەزار کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە.
پێشتریش شاندی نەیجیریا بۆ نێوەندگیری
راگەیاند، وەک هەوڵێک بۆ چارەسەکردنی ئەو قەیرانانەی بەهۆی کودەتای سەربازی لە وڵاتەکەدا
دروستبووە لەگەڵ سەرکردەکانی کودەتای سەربازی نەیجەر کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان
کردووە.
لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر
بە سەرۆکایەتی عەبودەلرەحمان چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا
و لە کۆشکەکەی خۆیدا دەستبەسەریان کرد.