PM:03:28:05/09/2023
4260 جار خوێندراوەتەوە
بۆ تاوتوێکردنی ئاڵوگۆڕی چەک و تەکنەلۆژیای سەربازی سەرۆکی کۆریای باکور و سەرۆکی ڕوسیا دور لە چاوی میدیا جیهانییەکان کۆبونەوە.
رۆژی سێشەممە، ئادریان واتسۆن راوێژکاری کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ، هەریەک لە ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا و کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵوگۆری تەکنەلۆژیای سەربازی لەنێوان هەردوو وڵات بە نهێنی کۆبونەوە.
راشیگەیاند، کیم
جۆنگ ئون داوای لە ڤلادیمیر پوتن کردووە هاوکاریان بێت لە گەشەپێدان و بەهێزکردنی
تەکنەلۆژیای سەربازی وڵاتەکەی ، لەبەرامبەریشدا روسیا داوای لەسەرۆکی کۆریای باکور کردوە
ژێرخانی سەربازی روسیا بە موشەکەکانیان بەهێزتربکەن .
لای خۆیەوە لیندا تۆماس باڵیۆزی
ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، کۆبونەوەی هەردوو سەرۆکەکە دوای چوارساڵ ئەنجام
دراوە و روسیاش لە پلانیدایە بە موشەکەکانی کۆریای باکور شەڕی ئۆکرانیا درێژە پێبدات.