PM:01:01:05/09/2023
15880 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکرا کرد کە زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە ، لەو بڕەش زیاتر لە ٥٤ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاشە و نزیکەی ٢٠١ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە.
رۆژی سێشەممە ، بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازارەوە کە رێژەیەکی زۆری بە شێوەی حەواڵە بووە بە نزیکەی ٢٠١ ملیۆن دۆلار و زیاتر لە ٥٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە ، بەراورد بە رۆژی دووشەممە رێژەی فرۆشی کاش ٢٩ ملیۆن دۆلار زیاتربووە و رێژەی حەواڵەش ٢٩ ملیۆن دۆلار زیاتربووە .
لە ئێستادا نرخی
١٠٠ دۆلار لە بازاری دراوەکانی شاری سلێمانیدا بە ١٥٤ هەزار و ٢٠٠ دینارە تا رادەیەک جێگیرە.