ژووری بازرگانی ئوردن رایگەیاند؛ وڵاتەکەی بە بەهای ٩٢٧ ملیۆن دینار کاڵاو شمەکی هەناردەی وڵاتانی عەرەبی و بیانی کردووە لە نێویاندا عێراق بە پلەی یەکەم دێت.
رۆژی سێشەممە، ژووری بارزگانی ئوردن رایگەیاند؛ لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا عێراق پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە لە نێو ئەو وڵاتانەی کاڵای بازرگانییان لە ئوردنەوە هاوردەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا بە بەهای ٩٢٧ ملیۆن
دیناری ئوردنی کاڵا و شمەک هەناردەی وڵاتانی بیانی وعەرەبی کراون بەراورد بە هەمان
ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٣٤٣ ملیۆن دیناری
ئوردنی هەناردە بەرزبۆتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
عێراق بە پلەی یەکەم دێت کە بە بەهای ٣٣٦ ملیۆن دیناری ئوردنی کاڵا و شمەکی لە
ئوردنەوە هاوردە کردووە لە دوای ئەویش ئیمارات بەڕێژەی ١٤٨ملیۆن دیناری ئوردنی بە
پلەی دووم و سویسراش بە ٧٤ ملیۆن دینار بە پلەی سێیەم دێت، هاوکات سعودیەش بە ٧٢
ملیۆن دینار لە پلەی چوارەم و میسریش بە ٦٦ ملیۆن دیناری ئوردنی بە پلەی پێنجەم دێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
عێراق زۆربەی کاڵاو شمەک لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکات،
بەڵام ئوردن لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بازاڕێکی سەرەکی بووە بۆ عێراق
لە ماوەی گەمارۆی ئابووری بۆ سەر ئەو وڵاتە.