سەردێڕ:

ئەڵمانیا هێزێکی زۆری ئەمنی لە سنوورەکانی لەگەڵ دوو وڵاتدا جێگیردەکات

PM:11:59:04/09/2023

5952 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەوەی چەند کۆچبەرێك لە سنووری ئەڵمانیا لەگەڵ چیک و پۆڵەندا گیانیان لەدەستداوە حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە هێزێکی زیاتر لەو سنوورانە جێگیر بکات.


رۆژی دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا ١٣٩ کۆچبەر و چوار قاچاخچی لە سنووری ئەڵمانیا دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی ئەڵمانیا دەیەوێت رێگری بکات لە مامەڵەکردن بە کۆچبەرانەوە و کێشەی هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی بە یاسا چارەسەر بکات.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی جێگیرکردنی ئەو هێزە ئەمنییە زۆرە لە سنوورەکانی ئەڵمانیا و پۆڵەندا هاتنی کۆچبەران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وڵاتی ئەڵمانیا بە هاوکاری وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا دەیەوێت کۆتایی بە بە کۆچی نایاسایی بهێنێت لە سنووری وڵاتەکەی و کۆچبەران بەشێوەیەکی یاسایی روو لە ئەڵمانیا بکەن.













گەلەری