سەردێڕ:

پۆتین و ئەردۆغان رێکەوتنامەی هەناردەی دانەوێڵە و دامەزراندنی ناوەندێکی غازو مامەڵەکردن بە دراوی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن

PM:03:19:04/09/2023

2636 جار خوێندراوەتەوە

ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری سوچی لە روسیا کۆبوونەوەو گفتوگۆیان لەسەر پرسی گرێبەستی غاز و دەستپێکردنەوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا کرد.


لە کۆبوونەوەکە ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی رێککەوتنامەی هەناردەی دانەوێڵە، لە بارەی دامەزراندنی ناوەندێکی غازیش لەگەڵ تورکیا دەگەنە رێککەوتن.

لە بەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان روسیا و تورکیا ساڵانە گەیشتتووەتە ١٠٠ ملیار دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ روسیا هەوڵدەدەن ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نیشتمانی ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەکان، گفتوگۆی نێوان روسیا و تورکیا لەسەر پرسی هەناردەی دانەوێڵە یەکلایی کەرەوە دەبێت و ئەم دانوستانە بۆ هەردوو سەرکردە گرنگی خۆی هەیە چونکە ئەگەر هەناردەی دانەوێڵە پشتگوێ بخرێت مەترسی لەسەر نرخی خۆراکی جیهانی دروست دەکات.

هاوکات، دۆسیەی دامەزراندنی ناوەندی غاز و پڕۆژەی هەناردەی غازی روسی بۆ ئەوروپا لە رێگەی هێڵی بۆری 'سیڵ'ی تورکییەوە لە خشتەی گفتوگۆکانی ئەردۆغان و پوتیندایە سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتاوە گفتگۆکانی پرسی ناوەندی غاز لە نێوان ئەو دوو سەرکردەیە هێواشی پێوە دیارە.













گەلەری