سەردێڕ:

وەزیری دارایی لە بارەی موچەوە قسە بۆ ئێن ئاڕ تی دەکات

PM:02:18:04/09/2023

7924 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەکەی بەغدا رێکاری کارگێری ماوە و هەرکات گەیشت، بڕیاری دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت دەدرێت.


ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پرۆسەی ناردنی بڕی ٥٠٠ ملیار دینار لە بەغداوە تەنها رێکاری کارگێری ماوە و هەر کات گەیشتە سەر هەژماریی بانکی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت دەدرێت.

لە رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا مانگانە بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت.

لەو بارەیەوە ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێم دەڵێن، "بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بە داهاتی ناوخۆشەوە بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات و ئەو کردەوانەی بەغدا برسیکردنی خەڵک و پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمە."


 













گەلەری