دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی ئۆکرانیاوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە وەزیری بەرگری ئۆکرانیا دەست لەکارکێشانەوەی راگەیاند.
ئۆلێکسی رێزینکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا دەستی لەکارکێشایەوە و دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ئەمەش لە دوای ئەوەی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەو وەزیرەی لە کارەکەی دوورخستەوە.
لە رۆژی یەکشەممە ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئۆلێکسی
ڕێزنیکۆڤ زیاتر لە ٥٥٠ رۆژی لەناو شەڕدا بەسەربردووە. وتیشی، "پێموایە وەزارەت
پێویستی بە رێبازێکی نوێ و جۆرەکانی تری کارلێککردن لەگەڵ سوپا و کۆمەڵگە هەیە."
ئاماژەی بەوەشکرد، روستام ئۆمیرۆڤ وەکو وەزیری نوێی بەرگری ئۆکرانیا دەستبەکار
دەبێت.
لەو بارەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، دوورخستنەوەی ئۆلێکسی
رێزنیکۆڤ وەزیری پێشووی بەرگری ئۆکرانیا بەهۆی گەندەڵی بووە لە کڕینی کەلوپەلی سەربازیدا
و ئەوروپا داوای لە ئۆکرانیا کردووە دووری بخاتەوە.