سەردێڕ:

روسیا؛ ٣٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان تێکشکاندووە

PM:10:54:03/09/2023

2448 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا فرۆکەیەکی جۆری میگ-٣٩ی ئۆکرانیایان لە ناوچەی زاپۆرۆژی خستۆتەخوارەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ٣٤ فرۆکەی دیکەی بێفڕۆکەوان و پێنج موشەکی هیمارس لەگەڵ بۆمبێکی جۆری جدامی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی روسیا لە چەند ناوچەیەکی دۆنتیسک چوار هێرشی ئۆکرانیایان بەرپەچداوەتەوە و ٢٥٠ سەربازیان بڵاوەپیکردووە لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێک و چەندین جۆر هاوەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٢ی ئەیلول وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند؛ لە ماوەی یەک رۆژدا ٥٢٥ سەربازی ئۆکرانیایان کوشتووە و ٢٥ هێرشی ئاسمانیان پوچەڵ کردۆتەوە.

لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکرانیا دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.













گەلەری