وەزارەتی ناوخۆی ئەنجومەنی سەربازی لە نەیجەر مانەوەی سەرۆکی فەڕەنسا لە وڵاتەکەدا سەرباری فشارەکانی سەرکردەکانی کودەتاکە ئیدانە دەکەن و بە دەستێوەردانێکی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە وەسفی دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆی ئەنجومەنی سەربازی لە نەیجەر رایگەیاند، ئیدانەی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دەکەن کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا مانەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە نەیجەر و بەردەوام بوون لە پاڵپشتیکردنی محەمەد بازوم سەرۆکی دوورخراوەی نەیجەر دوپاتکردەوە.
ئەنجومەنی سەربازی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کارەی ماکرۆن دەست
تێوەردانێکی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە و ئامانجی دابەشکاریی نەتەوەیی و
هاندانی خەڵکی نەیجیریایە دژی یەکتری.
باسی لەوەشکرد، بەوپێیەی تا ئێستا گەمارۆدانی ئاسایشی نەیجەر
لە دەوری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە وڵاتەکەدا بەردەوامە سەرۆکی فەڕەنسا و هاوسەرەکەی
لە دۆخێکی نایاسایدان و بڕیاری گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان دراوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، "ئەو بڕیارانەی
لەبارەی دۆخی نەیجەرەوە دەیدەین لەسەر بنەمای گفتوگۆکردن لەگەڵ محەمەد بازوم لەڕێگەی
پەیوەندی تەلەفۆنییەوە دەبێت."
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا هەزاران خۆپیشاندەر
لە بەردەم گەورەترین بنکەی سەربازی فەڕەنسا لە نەیجەر لە نیامی پایتەخت کۆبوونەوە
و دروشمیان دژی بوونی فەڕەنسا لە وڵاتەکە بەرزکردەوە. هاوکات سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند،
" سەرباری فشاری سەرکردەکانی کودەتاکە هێزەکانمان وڵاتەکە جێناهێڵن."