سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:06:02/09/2023

2436 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٥٥ سەنتە و بەراورد بە رۆژی هەینی نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.


رۆژی شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٥ دۆلار ٥٥ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخەکەی یەک دۆلار و٧٨ سەنت بەرزبووەتەوە.

دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەکە لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئابدا یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی بەنزیکەی ١١.٥ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

ئاڵپ ئەرسەلان وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەم نزیکانە کاروباری نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا تەواو دەبێت و بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کاردەکەین.

هاوکات بەپێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیار و ٤٦٩ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەوەش نزیکەى ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری زیاترە لەوەى هەرێم خۆى ئاشکراى کردوە.













گەلەری