سەردێڕ:

پێنتاگۆن: دوای مردنی فەرماندەکەیان ڤاگنەر کۆتایی پێهات

PM:05:00:01/09/2023

3856 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند؛ کە دوای مردنی فەرماندەی ڤاگنەر بەرپرسانی روسیا چەکدارەکانی ئەو گروپەیان دوورخستووەتەوە و پێیان وتوون، "بڕۆن کارێکی نوێ بدۆزنەوە." ئەمەش بە مانای ئەوە دێت گروپی چەکداری ڤاگنەر کۆتایی هاتووە.


رۆژی هەینی، پیت رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا 'پێنتاگۆن' رایگەیاند، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی گروپی ڤاگنەر لە شەڕی ئۆکرانیا و روسیا رۆڵێکی کاریگەریان بینیوە، بەڵام لە پەیامێکی دەنگیدا لەلایەن سەرۆکی روسیاوە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و داوایان لێکراوە بەشوێن کاری نوێدا بگەڕێن.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەکرد، روسیا لە بەرژەوەندی خۆیدا کاری لەگەڵ گرووپی ڤاگنەردا کردووە تاکو پشتیوانی وڵاتەکەی بکەن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئۆکرانیا دا.

باسی لەوەشکرد، لەکاتێکدا ئەو گروپە کاریگەرترین هێزی شەڕکەری روسیا بوون بەڵام لەدوای مردنی سەرۆکەکەیان لە بەرەکانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا دوورخراونەتەوە.

رۆژی ٢٤ـی مانگی رابردوو یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەر لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا گیانی لەدەستدا.













گەلەری