سەردێڕ:

کیێڤ هێرشدەکاتە سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی روسیا

PM:02:36:01/09/2023

3288 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای هەوڵگری ئۆکرانیا لە رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی پسکۆڤ لە سنووری نیوان ئیستۆنیا و روسیا.


رۆژی هەینی كيريلو بودانوف سەرۆکی دەزگای هەوڵگری ئۆکرانیا لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، وڵاتەکەی بەردەوامە لە هێرشە پێچەوانەکانی بۆسەر روسیا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ناوخۆی رووسیاوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەستیان بە بۆردوومانەکانیان کردووە و چوار فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی روسیایان خستووەتە خوارەوە.

هەر ئەمڕۆ، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام نووسیویەتی: هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سوپای روسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیان خستووەتە خوارەوە کە ویستوویەتی مۆسکۆ بۆردوومان بکات.

هاوکات، رۆمان ستارۆڤۆیت، پارێزگاری ناوچەی کورسک لە ڕۆژئاوای روسیا،ئاماژەی بەوەکردووە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانای هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەی ئەتۆمی کورچاتۆڤ لە شاری کورچاتۆڤ لە پارێزگاکە و زیانیان بە باڵەخانەیەکی کارگێڕی و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون گەیاندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تا ئێستاس بەردەوامە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند، بەبەکارهێنانی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ئەمریکا و رۆژئاوا پێشکەشیان کردووە دەستدەکات بە هێرشی پێچەوانە.













گەلەری