یەکێک لەو باڵەخانانەی ئۆکرانیا لە ناوەندی مۆسکۆ بۆردوومانی کردووە، رۆیتەرز- ئەرشیف
AM:11:29:01/09/2023
2876 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی شارەوانی رایگەیاند: جارێکی دیکە بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانیای خستووەتەخوارەوە. پارێزگاری ناوچەی کورسکیش لە مۆسکۆ دەڵێت، ئۆکرانیا وێستگەیەکی ئەتۆمی بۆردوومانکردووە.
رۆژی هەینی، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام نووسیویەتی: هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سوپای روسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیان خستووەتە خوارەوە کە ویستوویەتی مۆسکۆ بۆردوومان بکات.
هاوکات، رۆمان ستارۆڤۆیت،
پارێزگاری ناوچەی کورسک لە ڕۆژئاوای روسیا،ئاماژەی بەوەکردووە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
ئۆکرانای هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەی ئەتۆمی کورچاتۆڤ لە شاری کورچاتۆڤ لە پارێزگاکە
و زیانیان بە باڵەخانەیەکی کارگێڕی و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون گەیاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە
١٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تا ئێستاس
بەردەوامە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند، بەبەکارهێنانی ئەو
هاوکارییە سەربازییانەی ئەمریکا و رۆژئاوا پێشکەشیان کردووە دەستدەکات بە هێرشی پێچەوانە.