سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: لە جەنگی روسیا و ئۆکرانیادا نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئۆکرانیا کوژراون

PM:11:00:31/08/2023

2588 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری کوژرا و بریندارانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش برینداربوون.


نەتەوەیەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماری کوژراو بریندارانی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیای بڵاوکردەوە، بە گوێرەری ئامارەکان، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا بەهۆی ئەو جەنگەوە نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، هەر بەگوێرەی ئامارەکانیان شەش ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون و نزیکەی پێنج ملیۆنیش لە نێوخۆدا بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ەوە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا هەڵگیرساوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.













گەلەری