PM:05:37:31/08/2023
3532 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٠٠ دینار بەرزبووەوە.
رۆژی پێنجشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٩٥٠ دیناربوو.
عەتوان عەتوانی سەرۆکی
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێوشوێنە نوێیانەی بانکی ناوەندی لە
رێگەی سەکۆی ئەلکترۆنییەوە دەیگرێتەبەر هاوکار دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی نرخی
دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی
ناوەندی تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیای دراوانە دەکات کە کڕیاری دۆلارەکانیان
ئاشکرا بێت ئەوەش وەک هەوڵیک بۆ ئەوەی دۆلار نەگات دەستی هەڵە.