جاریکی دیکە شاندی هەرێم چووەوە بەغدا و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ناردنی پارە بۆ هەرێم لەسەر واژووی وەزیری دارایی عێراق وەستاوە و سەرجەم رێکارەکانی کۆتایی هاتووە. وەزارەتی دارایی هەرێمیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕێی پارەی بەغدان و هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە.
رۆژی سێشەممە، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی موچەیان ئامادە کردووە و چاوەڕێی بغدان بۆ دابەشکردنی موچە.
لەبارەی دابەشکردنی دوو موچەشەوە هونەر جەمال ئەوەی خستەڕوو، ئەوان چاوەڕێی
ئەوەن موچەی مانگی حەوتیان بۆ بنێردرێت و هەرکات پارە خرایە سەر هەژماری حوکمەتی
هەرێم دەستدەکەن بە دابەشکردنی موچە.
باسی لەوەشکرد، ئەوان ناتوانن بەبێ هاتنی پارە لە بەغداوە موچە دابەشبکەن
چونکە داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناکات و دەبێت بەغدا پارەی موچەیان بۆ بنێرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی موچەی
مانگی نۆی موچەخۆرانی بەڵام موچەخۆرانی هەرێم تائێستا موچەی مانگی تەمووز و ئابیان
وەرنەگرتووە.
پێشتریش حکومەتی هەرێم بەڵێنی دا هەموو ٢٥ـی مانگێک موچە دابەشبکات بەڵام
هیچ مانگێک لەو وادەیەدا موچەی دابەشنەکردووە.