سەردێڕ:

یۆنان؛ بەهۆى ژێرئاو کەوتنى دوو بەلەم پێنج کەس خنکاون

PM:10:50:29/08/2023

2780 جار خوێندراوەتەوە

وتەبیژی حکومەتی یۆنان رایگەیاند: بەهۆى ژێرئاو کەوتنى دوو بەلەم لە نزیک دوورگەکانى یۆنان، پێنج کەس خنکان.


رۆژی سێشەممە، ئاکیس سکێرتسۆس وتەبێژى حکومەتى یۆنان ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ بەلەمێک لە نزیکەى دوورگەى لیسبۆس ژێرئاو کەوتووە و لە ئەنجامدا کۆچبەرێک خنکاوە و ١٨ کۆچبەرى دیکە لەلایەن هێزەکانى کەنار دەریاى یۆنانەوە رزگارکراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەلەمەێکى دیکە لە نزیک هەمان دوورگە کە ٧٥ کۆچبەرى تێدا بووە، ژێرئاو کەوتووە و لە ئەنجامدا چوار منداڵ خنکاون و ئەوانى دیکە رزگار کراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێى ئامارى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەشت مانگى ئەمساڵدا نزیکەى هەزار کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاست لە کاتى هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا خنکاون.













گەلەری