AM:10:59:28/08/2023
4116 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستنی رۆژی یەکشەممە نرخەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
رۆژی دووشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٥٣ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە کاتی داخستنی بازاڕی رۆژی یەکشەممە نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
لە رۆژی رابردوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانکی
ناوەندی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی جێگیرکردنی نرخی دۆلار کرد و لەکۆبوونەوەکە
پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی، " هەنگاو
دەنێین بۆ گەشتن بە قۆناغیک لە جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەڕێگەی فرۆشتنی لە پێگەداراییەکانی
حکومەتەوە."