سەردێڕ:

بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

PM:03:07:27/08/2023

3136 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی بڕی زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و لەو بڕەش زیاتر لە ١٨ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاشە و نزیکەی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری دیکەی بەشێوەی حەواڵەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی بڕی نزیکەی ١٩٨ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و لەو بڕەش نزیکەی ١٨٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی و بڕی زیاتر لە ١٨ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستەڕوو.

بەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری کەمتر خستووەتەڕوو.

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینارە و لە بۆرسەی بەغداش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینارە.













گەلەری