PM:02:27:27/08/2023
3716 جار خوێندراوەتەوە
روسیا رایگەیاند؛ پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو تەرمانە کردووە کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا بوون پشتڕاستی دەکەنەوە کە فەرماندەی ڤاگنەر لەو رووداوەدا گیانی لەدەستداوە.
رۆژی یەکشەممە،لیژنەی لێکۆڵینەوەی روسیا رایگەیاند؛ تەرمی یەڤگینی پریگۆین لەنێو فڕۆکەیەکی تێکشکاودا بووە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە لەگەل پرێگۆژین نۆ تەرمی دیکە لە شوێنی
رووداوەکە بوون.
رۆژی ٢٤ ی ئەم مانگە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی روسیا رایگەیاند
لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەر
گیانی لەدەستداوە دواتریش ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رووداوەکەی پشتڕاست کردەوە.