میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردووەتەوە، هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمەریکا لە جۆری ئۆسپێری لەکاتی مانۆڕی سەربازی لە کەناراوەکانی ئوسترالیا تێکشکاوە.
رۆژی یەکشەممە، میدیاکانی ئوسترالیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لە کاتى مانۆڕى سەربازییدا، هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی کە 20 سەربازی تێدابووە لە کەناراوەکانی باکووری ئوسترالیا تێکشکاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە رزگارکراون و ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی دیکە
بێشەروشوێنن و تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان بەشوێنیاندا.
هاوکات،
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تا ئێستا هیچ زانیارییەکی روونی لەبارەی ئەو رووداوەوە
ئاشکرا نەکردووە.
فڕۆکەی ئۆسپێری
فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکییە و بەجۆرێک دیزاین کراوە کە توانای هەڵسان و نیشتنەوەی
بەلای راست و چەپدا هەیە و باڵە جوڵاوەکانی ئاڕاستەی سەرەوە دەکرێت.