AM:08:25:27/08/2023
3100 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٨ سەنتە و بەراورد بە رۆژی شەممە نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
رۆژی یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٩ دۆلار ٨٣ سەنتە و بەراورد بە رۆژی شەممە نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و جێگیرە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛
لەدوای نۆژەنکردنەوەی هێلی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێم
دەستپێدەکاتەوە.
لە رێکەوتی ٢٤ی ئازاری ئەمساڵ ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی
پاریس بڕیاری لەسەر دۆسیەی نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی
تورکیادا و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی عێراق بوو، دواتر بە نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق
هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا دانا.