PM:08:07:26/08/2023
2964 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی دۆلاری هەفتەی رابردووی ئاشکرا کرد و بەپێی بانکەکە، خستنەبازاڕی دراوی "دۆلار" لە بانکی ناوەندی عێراقیدا لەماوەی هەفتەی رابردوودا نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە.
رۆژی شەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا ٩٨٠ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٢٤٨ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە فرۆشی هەر رۆژێکی گەیشتووەتە ١٩٦ ملیۆن و ١٧٩ هەزار و ٨٤٩ دۆلار بەراورد بە هەفتەی پێشوو ٠.٢٢٪ زیادیکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەرزترین
رێژەی خستنە بازاڕ لە رۆژی پێنجشەممە بووە و رێژەی فرۆش تێیدا ١٩٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار
و ٣٥٤ دۆلار بووە و کەمترین رێژەی خستنەبازاڕیش لە رۆژی دووشەممەی
هەفتەی رابردوودا بووە و رێژەکە تێیدا ١٩٠
ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ١٠٢ دۆلار بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رێژەی خستنەبازاڕ
بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی لە هەفتەی رابردوودا ٨٠٥ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار و ٢٤٨ دۆلار بووە و بەراورد بە فرۆشی کاش کە ١٧٥ ملیۆن و
١٢٢ هەزار دۆلار بووە، بەڕێژەی ٧٨٪ زیادیکردووە.