لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٣٥٠ دینار دابەزیوە.
رۆژی شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
بانکی ناوەندی بڕیاریدا رێژەی
پارەی کۆکراوەی کارتە بانکییەکان بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزبکاتەوە و لەمەودوا هەڵگری
کارتە بانکییەکان دەتوانن رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلار لە کارتەکانیان تۆمار بکەن.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی
دراوەکانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو بڕە
دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە وەک پێویست نییە و بەزیادکردنی بڕەکە کاریگەری
راستەوخۆ لەسەر بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێم دروست دەبێت.
وتیشی، " بۆ ئەوەی
بانکی ناوەندی هاوسەنگی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا رابگرێت پێویستە
بڕی ئەو دۆلارەی دەیخاتە بازاڕەوە زیادی بکات."