سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم

PM:12:00:26/08/2023

97560 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند: رازی نابن بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار لە بەغداوە و داوایان کردووە بودجەی تەواوی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەشڵێت، "٥٩٨ ملیار دینار بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات."


بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاریان داوە رازی نەبن بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار لە بەغداوە، بەڵکو داوایان کردووە تەواوی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا حکومەتی بەغدا لەسەر ناردنی تەواوی بەشە بودجەی هەرێم وەڵامی نەداونەتەوە و حکومەتی هەرێمیش بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار رازی نییە.

دەشڵێت، "٥٩٨ ملیار دینار بە داهاتی ناوخۆشەوە بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات."

ئەمەش لە کاتێکدایە،گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و بەغدا بۆ ناردنی بەشەبودجە و شیاستەداراییەکانی هەرێم بەردەوامە و بڕیاربوو لە کۆتایی هەفتەی رابردوو یەکلایی بکرێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر رێککەوتنیان لەو بارەیەوە نییە.


 


هێرش قادر – هەولێر













گەلەری