AM:10:55:26/08/2023
2956 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی پاڵەپەستۆی جەماوەری یاریگایەک لە شاری ئەنتاناریڤۆی پایتەختی مەدەگاسکەر ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠ کەسی دیکە برینداربوون و دوای ئەوە رووداوە بە بڕیاری سەرۆکایەتی وڵاتەکە بەرێوەچوونی یارییەکان راگیرا.
رووداوەکە لە یاریگای باریا لە پایتەختی مەدەگاسکەر روویداوە و ٥٠ هەزار کەس لە نێو یاریگاکە بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی دەستپێکی ١١هەمەمین پاڵەوانێتی یارییەکانی دورگەکانی زەریایی هندی ئامادەییان هەبووە.
کریستیان نتسای سەرۆک وەزیرانی مەدەگاسکەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا
رایگەیاند، بەهۆی پاڵەپەستۆی جەماوەری یاریگاکە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر
لە ٧٠ کەس برینداربوون.
لە دوای رووداوەکە ئەندرێ راجولینای سەرۆکی دورگەکە راستەوخۆ بەڕێوەچوونی
پاڵەوانێتییەکەی راگرت و یەکێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێت، "پاڵپەستۆی جەماوەر لەو
کاتە دروستبوو کە دەروازەکانی یاریگاکە داخرا."