بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٨ سەنتە و بەراورد بە رۆژی هەینی نرخەکەی ٨٥ سەنت بەرزبووەتەوە.
رۆژی شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٩ دۆلار ٨٣ سەنتە و بەراورد بە رۆژی هەینی نرخەکەی ٥١ سەنت بەرزبووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی نەوتی
عێراق رایگەیاند؛ لەدوای نۆژەنکردنەوەی هێلی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا هەناردەی
نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
لە رێکەوتی ٢٤ی ئازاری ئەمساڵ ژووری
ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بڕیاری لەسەر دۆسیەی نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە
رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیادا و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی عێراق بوو، دواتر بە
نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا، ئەوەش کاریگەری لەسەر
نرخی نەوت لە جیهاندا دانا.