سەردێڕ:

نەیجیر هۆشداری دەداتە باڵیۆزی فەرەنسا بۆ ئەوەی وڵاتەکە چۆڵبکات

PM:11:49:25/08/2023

3880 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی نەیجیر رایگەیاند؛ پێویستە باڵوێزی فەرەنسا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا نیامی پایتەختی نەیجەر چۆڵ بکات. ئەمەش لە دوای ئەوەی بەرپرسانی فەرەنسا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرکردایەتی کودەتاکەی نەیجیر رەتکردەوە.


وەزارەتی دەرەوەی نەیجیر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ دوای ئەوەی فەرەنسا رەتی کردەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی نەیجیر ئەنجام بدات ٤٨ کاتژمێر دانراوە تاوەکو باڵویزی فەرەنسا وڵاتەکەیان چۆڵ بکات.

فەڕەنسا یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکانی نەیجیر، بەڵام لە ئێستادا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ وڵاتانی کۆمەڵای ئابوری رۆژئاوای ئەفریقا ناسراو بە ئیکواس دەربڕیوە.

پێشتریش سەرکردایەتی کودەتاکەی نەیجیر فەرەنسایان بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیەوێت "دەستێوەردانی سەربازی" بکات بۆ ئەوەی محەمەد بازومی سەرۆکی وڵاتەکە بگەرێنێتەوە بۆ سەر دەسەڵات.

نەیجیر لەلایەن ئەنجومەنێکی سەربازییەوە بەڕێوەدەبرێت کە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێکە کودەتایان ئەنجامداوە و محەمەد بازومی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەستگیرکردووە.

بە وتەی کچەکەی، "محەمەد بازوم بەردەوام رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری دەسەڵات بێت و بۆ دیموکراسیەت دەجەنگێت."













گەلەری