PM:04:57:25/08/2023
5840 جار خوێندراوەتەوە
بە بڕیاری سەرۆکایەتی روسیا و دوای دوو رۆژ لە گیانلەدەستدانی یەڤگینی پریگۆژینی فەرماندەی ڤاگنەر دەبێت لەمەودا سەرجەم گروپە چەکدارە ناڕێکخراوەکانی روسیا لەبەردەم ئاڵای وڵاتد سوێندی یاسایی بخۆن.
لە نوسراوێکی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا "کرملن" هاتووە، سوێند خواردنی یاسایی لەسەر هەموو گروپە چەکدارە ناڕێکخراوەکانی روسیا جێبەجێدەکرێت و دەبێت سەرجەمیان وەفا و پابەندبوونی خۆیان بۆ فەرماندە و سەرۆکی وڵات دوپاتبکەنەوە.
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا نووسراوەکەی لە دوای دوو مانگ لە یاخیبوونی
چەکدارانی ڤاگنەر و پێشڕەوییەکانیان بەرەو مۆسکۆ واژۆکردووە و لە ئێستادا
بەرپرسانی روسیای وەک دیمیتری بیسکۆفی وتەبێژی کرملن دەڵێت، "لە روویی
یاساییەوە گروپی چەکداری ڤاگنەر بوونی نەماوە."
دوو رۆژ لەمەوبەر فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئاسمانی ناوچەی تڤێری باکوری
مۆسکۆی پایتەختی روسیا کەوتەخوارەوە و بەپێی زانیارییەکانی رێکخەری گەشتە ئاسمانییەکانی
روسیا یەڤگینی پریگۆژینی فەرماندەی ڤاگنەر لەو فڕۆکەیە گیانی لەدەستداوە.