ڕێکخراوی یونیسێف رایگەیاند؛ دوای ساڵێک لە لافاوە وێرانکەرەکەی ساڵی رابردووی پاکستان هێشتا ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەو وڵاتە توانای دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوەیان نییە و دەشڵێت، "لە وەرزی زستان نزیک دەبنەوە و ئەگەری روودانی کارەساتی دیکە زۆرە".
عەبدوڵا فازیل نوێنەری پاکستان لە ڕێکخراوی یونیسێف ڕایگەیاند: هێشتا هەشت ملیۆن کەس کە نزیکەی ٥٠٪یان منداڵن لەژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی وێرانکاریی لافاوەکەی ساڵی رابردووی ئەو وڵاتەدا دەژین و زۆربەیان بە ئاستەم ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مناڵانە سەرباری ئەوەی بەشێک لە کەسە نزیکەکانیان لەدەستداوە،
ماڵ و قوتابخانەکانیشیان وێران بووە و ئێستاش کە لە وەرزی باران بارین نزیک دەبینەوە
ترسی کارەساتێکی دیکەی سروشتی لەهەرکات زیاترە.
هەرچەندە هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو مناڵانە بەردەوامن، بەڵام هێشتا بەپێی
پێویست نیەو مەترسیەکانی سەر ژیانی ئەو مناڵانەش بەهەند وەرنەگیراون.
ساڵی پار لافاوێکی وێرانکەر بەشێک لە ناوچەکانی پاکستانی گرتەوە و
بەهۆیەوە١٦٠٠ کەس بوون بونە قوربانیی و کاریگەریی لەسەر نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەسیش دانا و
٣٠ هەزار قوتابخانە و ٢ هەزار بنکەی تەندروستی و چوار هەزار و ٣٠٠ پرۆژەی ئاویش زیانیان بەرکەوت، ژمارەیەکیشیان بەتەواوی
لەناوچون.